شارەزایان: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژەهرن و پێویستە پشوو بەخۆت بدەیت

توێژینەوە زانستییەكان ئاشكرایدەكەن كە رزگاربوون لەوەی ناویان ناوە “ژەهری ژمارەیی” دەبێتەهۆی باشبوونی تەندروستیی مێشك، بەڵام لەهەمان كاتدا دەبێتەهۆی هەستكردن بە دڵەراوكێ و خەمۆكی.

پزیشكان رێنوێنی دەكەن بەوەی پێویستە پشوو بە خۆت بدەیت لەڕێی دووركەوتنەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

شارەزایان دەڵێن، ئەو كەسانەی زیاتر لە سێ كاتژمێر بەدیار تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەسەردەبەن لە بەردەم تووشبووندان بە دڵەڕاوكێ و خەمۆكی، بۆیە پشوو وەرگرتن و دووركەوتنەوەی كاتی یان ئەوەی ناودەبرێت بە (سۆشیال میدیا دیتۆكس) بە چارەسەر ناودەبەن.

هەنگاوی یەكەم بۆ دووركەوتنەوە دیاریكردنی ئەو هۆكارەیە كە واتلێدەكات سۆشیال میدیا بەكاربهێنێت، تا لەڕێیەوە بتوانیت پلانێك بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكەی لەسەرت دابنێیت.

هەروەك رێنوێنی دەكەن بە گرتنەبەری رۆتینێكی رۆژانەی پڕ لە چالاكی كە واتلێبكات پێویستت بە بەكارهێنانی مۆبایل نەبێت.

سەرەڕای ئەوانەش رێنوێنی دەكەن بە سڕینەوەی ئەپلیكەیشنی تۆڕەكان بەشێوەیەكی كاتی لەسەر مۆبایلەكەت و بەسەربردنی كاتێكی زیاتر بە دەوروبەرت و گەڕان بەدوای جێگرەوەكانی سۆشیال میدیادا لە ژیانی راستەقینەدا.

بابەتی پێشتر

پاش 20 ملیۆن مردن.. باری لەناكاو بەهۆی كۆرۆناوە كۆتایی پێهێنرا

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەی گشتیی كەلار: خێرخوازان نەیانهێشتووە كەموكورتیی دەرمانمان هەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا بیکڕە و دواتر پارە بدە.. “ئەپڵ” بە خزمەتگوزارییەکی نوێ کڕیاران ڕادەکێشێت

کۆمپانیای “ئەپڵ” لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا بۆ پەرەپێدەران ئاشکرایکردووە، لەڕێی خزمەتگوزارییەکی نوێوە بەکارهێنەران دەتوانن بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بکڕن و دواتر…
Total
0
Share