حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیی داعش لەلایەن هێزێكی ئەمنیی هاوبەشەوە لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك دۆزرایەوە.
هەڵمەتە ئەمنییەكە لەلایەن هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی و لیوای 88ی حەشدی شەعبی سەر بە فەرماندەیی پرۆسەكانی كەركوك لە گوندەكانی مهافیف، سیحە و مجرە-ی سەر بە قەزای حەویجە ئەنجامدرا.
لەمیانەی گەڕانەكەدا حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیی جۆراوجۆری سەر بە داعش دۆزرایەوە، كە بەپێی راگەیەندراوێكی حەشدی شەعبی بۆ بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەكان بەكارهێنراوە.