كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات كە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور و پلەكانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە 1 تــا 3 پلە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی 2 تــــا 3 پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 31 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

دهۆك : 30 پلەی سیلیزی

كەركوك : 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی

سۆران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخەكە پێویستی بە هەوڵی هەمووانە و پێویستە پێكەوە لە خەمی داهاتوو و ژیانی خەڵكەكەماندا بین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی…
Total
0
Share