راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردنی تیمەكانمان لە شەقامی سەرەكیی شارباژێر تەنیشت پاركی هەواری شار تاوەكو تونێلی پێشڕەو بەردەوامە و دوای ئەوەی بەهۆی وەرزی بارانبارینەوە ڕۆچوون دروستبووبوو لە شەقامەكەدا.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، تیمەكانمان دەستیان بە چاككردنەوەی شەقامەكە كردووە و هەر لە سەروبەندی كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكاندا، چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی خەبات قیرتاوكران كە ساڵانێكە لە چاوەڕوانی چاككردنی كۆڵان و گەرەكەكەیاندان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەشێكی گرفتی ئەو گەڕەكانە لە وەرزی بارانبارینەوە دروستبووە و تیمەكان چارەسەریان دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن رەوانەی هەرێم دەکرێت

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن لە رێگەی بانکی بازرگانی عیراقەوە…
Total
0
Share