قوباد تاڵەبانی: پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازیكرد لە باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی یاوەری.

لە راگەیەندراوێكدا جێگری سەرۆك وەزیران دەڵێت، “تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستانمان کرد و جەختمکردەوە ناکۆکییەکان مەترسین بۆ سەر پێگەی هەرێم و دەبێت هەموو لایەکمان بەرپرسیارانە هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بدەین”.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندووە، “ئێمە ئامادەین لەم پێناوەدا بۆ هەموو ئەو خاڵانەی مایەی ناکۆکین، لیژنەی هاوبەش تەنانەت بە بەشداریی نوێنەرانی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانەکانمان پێکبهێنین”.

 

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە خراپبوونی ئابووری جیهان دەدرێت

بابەتی دواتر

چوار کەس دەستگیرکران کە هەوڵی سەربڕینی ئەسپێکیان داوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. شەش تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، شەش كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر هاوڵاتییەك دەستگیركران. لە ڕاگەیەندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “شەوی ڕابردوو…
Total
0
Share