سێ هاوڵاتی لەسەر راوی باڵندەی کێوی دەستگیرکران

سێ راوچی دەستگیركران كە جگە لە كەوی كوژراو و زیندوو، چەندین كەرەستەی جۆراوجۆریان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی خدران، دەرچوونێکیان ئەنجامدا بۆ سنووری ناحیەی خدران بە مەبەستی پاراستنی سروشتی ژینگە و ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، لە ئەنجامدا دوای گەڕان و پشکنینی ورد توانییان سێ هاوڵاتی دەستگیربکەن کە سەرقاڵی راوکردنی باڵندەی (کەو) بوون”.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، دەستگیراوە بەسەر کەل و پەلەکانی راوچییەكاندا کە بریتیبوون لە قەفەز، دەسكەداو، رادیۆی میمۆری، موكەبەرە، پاوەربانك، مقەست، لەگەڵ دوو کەوی زیندوو و یەك کەوی کوژراودا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەی دەستگیركراوەكان رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ بۆ ئاستێکی پێوانەیی لە مێژوودا بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share