لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا شەش فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو

لەناو بازاڕی شاری سلێمانی هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە و شه‌ش بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای تۆماركردنی‌ چه‌ند سكاڵایه‌كی‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنی‌ مۆبایلی‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامدابوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ناوبازاڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبار ( أ، ق، ص) لەدایكبووی 1992 به ‌ناسنامه‌ عه‌ره‌ب شەش بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانه‌كه‌یدا”.

بابەتی پێشتر

خانەوادەی حاجی مەزهەر پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆکی شارەوانی دەکەن

بابەتی دواتر

بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک بانکی ناوەندی نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share