رۆژی كرێكاران.. 14 ملیۆن كار لە پێنج ساڵی داهاتوودا نامێنن

راپۆرتی مونتەدای ئابوریی جیهانی ئاشكرایدەكات لە پێنج ساڵی داهاتوودا 14 ملیۆن كار لە جیهاندا ون دەبن و دەشڵێت، زیرەكیی دەستكرد لەم بوارەدا دەبێتە هێزی ئەرێنی و نەرێنی لە یەك كاتدا.

پێشبینییەكان چی دەڵێن؟
پێشبینی دەكرێت چارەكی كار و ئەركەكانی ئێستا لە جیهاندا بگۆڕدرێن لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا، بەپێی راپۆرتی ئایندەی كارەكان كە لەلایەن مونتەدای ئابوریی جیهانییەوە دەرچووە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە خاوەنكاران پێشبینی دروستبوونی 69 ملیۆن كاری نوێ دەكەن تا ساڵی 2027، بەرامبەر رەتكردنەوەی 83 ملیۆن كار. ئەمەش واتا 14 ملیۆن كار لە سەرتاسەری جیهاندا وندەبن، لە هەمان ماوەدا.

تایبەتمەندانی سوارڕەوی خودڕەو و كارەبایی لە لیستی ئەركە زۆرتر و خێرا گەشەكردووەكاندان، لەگەڵ پێشبینییەكان بە گەشە بە بڕی 40%، لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا.

بەدوایدا بە جیاوازییەكی كەم تایبەتمەندانی زیرەكیی دەستكرد و فێربوونی ئەلیكترۆنی دێت، لەگەڵ تایبەتمەندان بە بواری پاراستنی ژینگە.

دیارترین ئەو ئەرك و كارانەش كە لە بەردەم خێراترین پاشەكشەدان بریتین لە، (كارمەندانی بانكەكان بە دابەزین بە بڕی 40%، سكرتێری كارگێڕی و جێبەجێكردن و ژمێریاری، داتا تۆماركەری دەستی)

هەروەك پێشبینی دەكرێت بێكاری لەمساڵدا بگاتە 208 ملیۆن كەس.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵی دادگەری بڕیار لەبارەی ئەندامەکانی لە ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات

بابەتی دواتر

لە رووداوێکدا 27 کرێکار بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان و زیلینسكی كۆدەبنەوە

بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە ئه‌ردۆغان و زیلینسكی كۆببنەوە و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش تیایدا بەشداربێت. ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس،…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 77 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share