دۆلار بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد

بەهای دۆلار بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی هەفتە.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتی داخستنی بازاڕدا، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 142 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

تەنها لە یەك رۆژدا، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی 1600 دیناری سەرباربووە و لە ماوەی هەفتەیەكدا زۆرترین رێژەی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هەفتەی رابردوو بەهای دۆلار لە نزیكەی 1450 دینارەوە بۆ 1400 دینار دابەزی و باس لەوە دەكرا كە چیتر بەرزنابێتەوە، بەڵكو زیاتر دادەبەزێت تا دەگات بە نرخی فەرمی كە 1320 دینارە بۆ هەر دۆلارێك.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share