پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەریدەخات، ئەمڕۆ و سبەینێ هیچ بارانبارینی تێدا نییە و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە نزمدەبنەوە.
هەروەها سبەینێ دووشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە بە 1-2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.