لە بەغداد شاندێكی باڵای یەكێتی لەگەڵ نوری مالیكی كۆبوونەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێكی باڵای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بەغداد لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتیی یاسا كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكان، پرسی بودجەی عێراق و یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی شاندی یەكێتی و نوری مالیكی بووە.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا بەرێوەچوو

ئەمڕۆ، کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا لە شەنگال بەڕێوەچوو. بە ئامادەبوونی ئاراس محەمەد…
Total
0
Share