قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە رۆژی دووەمی كۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی لە یۆنان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی هەرێم دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی بەداخەوە هێشتا كارەبای 24 كاتژمێریمان نییە و لە ڕووی جیۆپۆلتیكەوە، كوردستان لە دۆخێكی ئاڵۆزدایە و دەبێت بە حەكیمی مامەڵە لەگەڵ دراوسێكانماندا بكەین”.
راشیدەگەیەنێت، پشت بەستن بە نەوت و سەرچاوە سروشتییەكانی تر ئابورییەكی سەقامگیرمان بۆ دەستەبەرناكات و دەبێت پشت بە سەرچاوی داهاتی تر ببەستین، بۆیە لێرەین بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونی یۆنان و وڵاتانی تر وەرگرین”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەموو سەقامگیرییەك و گەشەسەندنێكی ئابوریی عێراق دەبێتە هۆی گەشەكردن و سەقامگیری لە كوردستان و گەڕانەوە بۆ بەغداد بەهێزترمان دەكات و پشتگیری لە حكومەتەكەی سودانی دەكەین و لە بری ناكۆكی لەگەڵ بەغداد دەتوانین پێكەوە كاربكەین.
جێگری سەرۆك وەزیران وتیشی، لەگەڵ ئەمریكا پەیوەندییەكی زۆر باشمان هەیە و لەهەمانكاتیشدا هاوڕێ ئەمریكییەكانمان دەزانن كە لەگەڵ ئێرانیش پەیوەندیی نزیكمان هەیە و كوردانی سوریاش هاوبەشمانن لە شەڕی دژ بە تیرۆردا.