وەزارەتی دەرەوە: بە دوو فڕۆکە دەستمانکردووە بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی عێراقی لە سودانەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، یەکەم گەشتی گواستنەوەی هاوڵاتییانی عێراقییان لە وڵاتی سودانەوە دەستپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە و ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان.

ئاماژە بەوەکراوە، کە دوو فڕۆکە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی عێراقی تەرخانکراون، لە بنکەی ئاسمانیی شەهید عەلا-وە لە بەغداد بەرەو فڕۆکەخانەی پۆرت سودان فڕیوە و لەو وڵاتەوە هاوڵاتییانی عێراقی دەگوازێتەوە.

رۆژی سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە هاوڵاتییانی عێراقی لە سودان کرد کە لەڕێگەی پاسی دابینکراوەوە ناوچەکانیان چۆڵکەن و لە پۆرت سودان کۆببنەوە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا نزیکەی 10 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share