بۆ یەکەمجار زانایان وێنەی تەنێکیان گرتووە کە لە کونێکی رەشەوە دەردەچێت

گەردوونناسان دەیان ساڵە هەڵە بوون، بەو پێیەی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو تەنەی دەچێتە کونێکی رەشەوە لە بۆشایی ئاسماندا، تێیدا دەمێنێتەوە و مەحاڵە خۆی لێ دەربازبکات و دەربچێتەدەرەوە، تەنانەت ئەگەر رووناکیش بێت، بەڵام ئەم باوەڕە رەنگە بەشێوەیەکی رەها راست نەبێت، چونکە لەمدواییانەدا وێنەی ئەڵقەیەکی درەوشاوە تۆمارکراوە کە لە کونێکی رەشەوە دەردەچێت.

ئەو کونە رەشەی وێنەکەی تۆمارکراوە لە ناوەڕاستی گەلەئەستێرەی M87 کە 55 ملیۆن ساڵی رووناکی لە زەویەوە دوورە، لە جۆرێکە کە زانایان “کونی رەشی زەبەلاح” ناویانبردووە بەهۆی قەبارەی گەورەیەوە و لە سەرووی هەمووشیانەوە بەناوبانگترین کونی رەشە لە گەردووندا، چونکە یەکەم کونە کە زاناکان توانیویانە وێنەی بگرن.

ئەوەی تۆمارکراوە و لە کونە رەشەکەوە دەردەچێت، ماددەیەکی درەوشاوەی بریسکەدارە و بەدەوریدا دەسوڕێتەوە، زانایان داتای کۆکراوە 14 روانگە و ئاژانسی جیهانییان بەکارهێناوە بۆ وێنەگرتنی.

ئەوەی تۆمارکراوە، تا ئێستا لەلایەن زانایانەوە سروشتەکەی نەزانراوە، بەڵام وەک دەردەکەوێت ئەڵقەیەکی رووناکی درەوشاوەیە و لە کونە رەشەکەوە دەردەچێت و لە دوورکەوتنەوەدایە.

یەکێک لە بۆچوونی زانایان باس لەوەدەکات، ئەگەری هەیە ئەو ئەڵقە رووناکە دەکرێت پێکهاتەیەکی گەرمی بەهێزبێت کە دەردراوی کونە رەشەکە خۆی بێت نەک ماددەیەک کە کونە رەشەکە قوتیدابێت و ئێستا دەرباز ببێت بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دروست لەوبارەیەوە نییە کە ماددەیەکی قوتدراوە و دێتەدەرەوە یان دەردراوی کونەڕەشەکە خۆیەتی.

بابەتی پێشتر

تەنها بۆ ژنان.. رەنگی لێوەکانت درەوشاوە بکە و دووربە لە وشکبوونەوە

بابەتی دواتر

دوو كەس كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان كردبوو دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share