لە لێدوانێكدا بۆ ئێستا، سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، “کێشەی مووچەی سلێمانی چارەسەربکەن، ئینجا باسی گەڕانەوەی تیمی وەزاریی یەکێتی دەکەین”.
لەبارەی گهڕانهوهی تیمی وەزاریی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆبوونهوهكانی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم و كێشهی مووچه له سنووری پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارهی گهرمیان و راپهڕین، سەمیر هەورامی رایگەیاند، “کێشەی مووچەی سلێمانی چارەسەربکەن، ئینجا باسی گەڕانەوەی تیمی وەزاریی یەکێتی دەکەین”.
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران جەختدەكاتەوە كە “داواکارییەکانی یەکێتی داواکاریی گشتین و سەرەكیترینیان پرسی مووچەیە”.
لە لێدوانەكەیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سەمیر هەورامی راشیگەیاند، “داوامانکردووە پرسی مووچە تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت”.