مینێك تەقییەوە و دوو كەس كوژران و برینداربوون

دوو هاوڵاتی لە سنووری پێنجوێن مینێكیان پێدا تەقییەوە و یەكێكیان گیانیلەدەستدا و ئەوی دیكەیان برینداربوو.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوو هاوڵاتییەكە دانیشتووی سنووری قەزای سەیدسادقن، لە سنووری قەزای پێنجوێن مینێكیان پێدا تەقیوەتەوە.

ئاشكراشیكرد، مینەكە پاشماوەی جەنگییە و دوو هاوڵاتییەكە لە ناوچەی ملەكەوە سەرگەرمی كۆكردنەوەی گیای بەهارە بوون و مینەكەیان پێدا تەقیوەتەوە، بەو هۆیەوە یەكێكیان گیانیلەدەستداوە و یەكێكیشیان برینداربووە.

سەرچاوەكەی پۆلیس وتیشی، “تەرمی قوربانییەكە دوای بردنی بۆ نەخۆشخانەی پێنجوێن، رەوانەی قەزای سەیدسادق كراوەتەوە و بریندارەكەش بەهۆی سووكیی برینەكەیەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە”.

بەپێی بەدواداچوونەكانی ئێستا، لە باشووری كوردستان 62 ملیۆن مەتر دووجا زەویی بە مین چێندراو هەیە، تا ئێستا 22 ملیۆن مەتر دووجا لە مین پاككراوەتەوە.

ئامارە فەرمییەكان دەریدەخەن، لە ساڵی 1993وە تا ئێستا، 972 هاوڵاتی بەهۆی مین و پاشماوەكانی جەنگەوە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، كە نۆ كەسیان لە دوو ساڵی رابردوودا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەگەری هەیە دووشەممە دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە فەرمانسالارییەک دەربکات”

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بڕۆن، ئەگەری هەیە رۆژی…
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی داد: کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە. شیلان عارف، بریکاری…
Total
0
Share