تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە مەترسیی بایۆلۆجی دەدات

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئاڵۆزییەکانی سودان بەشێوەیەکی خێرا و چاوەڕوان نەکراو بەرزدەبێتەوە و ئەوەش مەترسیی بایۆلۆجی لەو وڵاتە دروستدەکات.

نوێنەری WHO لە سودان رایگەیاند، تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی سودان گەیشتووەتە 459 کەس هەروەها ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 4075 کەس و ئەوەش ژمارەیەکی یەکجار زۆرە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە مەترسییەکی بایۆلۆجیی گەورە دروستدەکات، دوای کۆنترۆڵکردنی تاقیگەکان لەلایەن یەکێک لە لایەنەکانی شەڕەکەوە.

رێکخراوەکە باس لەوەدەکات، ئەوەی جێگای نیگەرانییە تا ئێستا کوشتن لەو وڵاتە بەردەوامە و ئەمەش مەترسیی زۆری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتاکانی هەیە، بەتایبەتی کۆلێرا.

جەختیشیکردەوە، تا ئیشتا 14 کارمەندی تەندروستی بە شێوەی راستەوخۆ کراونەتە ئامانج، راشیگەیاند، هەوڵدەدەن نەخۆشخانەکانی خرتوم بگەڕێننەوە بۆ کارکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: هاوسەرگیری تەندروستیی پیاوان لە پیریدا باشتر و لە ژناندا خراپتر دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەڵقەی هاوسەرگیری دەرمانێکی باشە بۆ پیاوان لەگەڵ چوونە تەمەنیان، بەڵام بۆ ژنان پێچەوانەیە. توێژینەوەکە لەلایەن…
Total
0
Share