تۆمەتبارێك بە سێ رووداوی دزی دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، سێ سكاڵای دزینی لەسەر بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بە گومانی دزیكردن چاودێری خرایەسەر تۆمەتبارێك، توانرا لەكاتی دزیكردنی ماتۆڕسكیلێك دەستگیربكرێت و لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دەركەوت كە دوو سكاڵای دیكەی لەسەر دزینی مۆبایل لەسەرە.

لە ئێستادا تۆمەتبار (ز.ش.م. لەدایكبووی ساڵی 1995) بە ناسنامە عەرەب، بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوتەوە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: هەر خاوەن مۆلیدەیەک کێشە لەپێدانی کارەبا دروستبکات مۆڵەتی لێوەردەگیرێتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی دروستبوونی کێشە بۆ کارەبای هاوڵاتییان لەم وەرزەدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زۆر کارپێکردنی…
Total
0
Share