کەسێک دەستگیرکرا لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنەکانی داوای 100 هەزار دۆلاری لە کچێک کردووە

مۆبایلە نوێیەكەی هواوی

هێزە ئەمنییەکان لە شاری بەغداد بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچان و بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێكیان دەستگیرکرد.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، “کەسێک لە شاری بەغداد دەستگیرکراوە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و تۆماری دەنگی کچێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە، گەر 100هەزار دۆلاری پێنەدات”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پاش ئەوەی لەلایەن تاوانلێکراوەوە داوای یاسایی لەسەر تۆمەتبار تۆمارکرا لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد و رووداوەکەمان بۆ پشتڕاستبووەوە”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و خۆڵبارین کۆتایی دێت

بابەتی دواتر

گەرمیان.. بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک سێ کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share