دەستەی ناوچە كوردستانییەكان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان ئیدانەی پەلاماردانی هاوڵاتییانی كورد لە گوندی پەڵكانە دەكات و داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات سنوورێك بۆ ئەو جۆرە دژایەتیيانە دابنێت.

دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردووە و رایگەیاند، لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان عەرەبی هاوردە پەلاماری دانیشتووانی كوردی گوندپەڵكانەیان داوە و خۆشی جەژنیان گۆڕیوە بۆ پشێوی و هەڕەشە و چاوسووركردنەوە، پەلاماردان و داگیركردنی گوندەكان و خاپووركردنیان لە سایەی حكومەتەكانی دوای رووخانی سەدام بەردەوامە، ئەوەش دادگا و دادپەروەریی عێراق دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتیی گەورەوە، لە كاتێكدا ئیدانە و نیگەرانی قوڵی خۆیان رادەگەیەنین، چاوەڕێن لە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی سنوورێك بۆ ئەم جۆرە دژایەتییانە دابنرێن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستەی ناوچە كوردستانییەكان داوا دەكات دەستوور و یاسا نوێكان ببنە بنەما بۆ چارەسەركردنی كێشەكان چونكە پەلامار و هەڕەشەی چەكداری ناتوانن هاوڵاتییان كورد لەو ناوچانە بێدەنگ بكەن.

دەستەی ناوچە كوردستانییەكان دووپاتیشیدەكاتەوە، جێبەجێكردنی ماددەی 140 ی دەستوور بنەمای چارەسەركردنی یەكجاری كێشەكانە و داوا لە سەرۆكایەتیی كۆمار و وەزیر و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغداد دەكات توانا دەستوورییەكانیان بۆ جێبەجێكردنی ماددەكە بخەنەگەڕ و هەوڵی زیاتر بدەن بۆ نەهێشتنی ئەو جۆرە یاساشكێنییە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لە سلێمانی دەستیان بەسەردا گیرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند بە چوارینە لە فرانکفۆرتی بردەوە و گەڕایەوە لووتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share