وێنە.. لە سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلێکەوە ماڵێک بەتەواوی سوتا

لە گەڕەکی بەکرەجۆی کۆن شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلێکەوە ماڵێک بەتەواوی سوتا، بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی بووە و خاوەن ماڵەکە لە ماڵەوە نەبوون و لە شاری کەرکوک بوون، جگە لە تەنها یەک کوڕی ئەو ماڵە نەبێت کە لە ماڵەوە بووە.

بەپێی زانیارییەکان، کوڕی ماڵەکە دوای ئەوەی لە کاتژمێر 3:30ی بەرەبەیان لە کار گەڕاوەتەوە مۆبایلەکەی بەمەبەستی بارگاویکردن داناوە، بەڵام بەوهۆیەوە تەقیوەتەوە ماڵەکەیان سووتاوە و سەرجەم ماڵەکە هەمووی سوتاوە.

ئەو ماڵە کرێچین و ئەوە دووەم جارە دەسوتێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: لە رۆژانی دەنگداندا گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامدەبن

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبن.…
زیاتر ببینە

وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر ئاشكراكرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی ئەمڕۆی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای ئاشكراكرد و دەڵێت، لەسەر شوێنی ئاوفرۆشتن شەڕەكە دروستبووە.…
Total
0
Share