قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنێکی کولێرەی داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان فڕنی کولێرەی شیمال لە سەرچنار داخرا، پێداویستییەکانی لە توالێتدا کۆگا کردووە.

لە راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت لە چالاکییەکانی رۆژانی جەژندا بۆ چاودێری کردنی بازاڕ و دوکان و شوێنە گشتییەکان سەردانی فڕنی کولێرەی شیمالیان کرد و بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکانەوە دایانخست.

لیژنەکانی قائیمقامیەت رایانگەیاندووە، فڕنی کولێرەی شیمال پێداویستییەکانی لە توالێت و شوێنی نەشیاودا کۆگاکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی خاوەنی ئەو فڕنە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاغ و ساختە هەن و پزیشکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرمانخانەکان ساغیدەکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لە کێشەکانی دەرمان کرد ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە بودجەی دەرمانەوە، ئێستا…
Total
0
Share