شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە حکومییەی کە لە ناوەڕاستی شەقامێکی گشتیدا بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام شۆفێریی دەكرد، بە 200 هەزار دینار سزادرا.
ئەو شۆفێرە كە كارمەندی هێزە ئەمنییەكانە، لە شەقامێکی گشتیی شاری کەرکوکدا بەسەر شۆستەدا پەڕیبووەوە و بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام شۆفێریی كردبوو، بڵاوبوونەوەی وێنەكانی سەرپێچیكردنەكە، كاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لێكەوتەوە بەوەی “چۆن دەبێت كارمەندی حكومەت رەفتاری لەو شێوەیە بنوێنێت!”.
لە راگەیەندراوێکدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک دەڵێت، “سەرپێچیکار براوەتە شوێنی سەرپێچییەکە و بە بڕی (200) هەزار دینار سزادراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر”.