عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 5ـی دەستپێكرد
لە هەرێم گرفت بۆ مووچەی سلێمانی و گەرمیان دروستدەكرێت

وەزارەتی دارایی عێراق، دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری داهاتووی خێزانە كەمدەرامەتەكان و لە هەرێم گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی سلێمانی دروستدەكرێت.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری زیاتر لە یەك ملیۆن و 680 هەزار خێزانی كەمدەرامەت.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، كۆی مووچەی ئەو خێزانانە زیاترە لە 364 ملیار دینار و داوای لە خێزانەكان كرد سەردانی ناوەندەكانی دابەشكردنی مووچە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان.

دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دوای ئەوە دێت، بەهۆی مانگی رەمەزان و نزیكبوونەوەی جەژنەوە، وەزارەتی دارایی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگەدا دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران.

پێچەوانەی بەغداد، لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئازاری رابردوو بە تەواوەتی دابەشنەكراوە و گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی سلێمانی و گەرمیان دروستدەكرێت، ئەمڕۆش لە هەولێر مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی یەكێتی دابەشنەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: دەستپێشخەرییەكەی سەدر هیچ ئەنجامێكی نابێت.. سوننەكان بەرەیەكيان دژی حەلبووسی پێكهێنا

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییە نوێیەكەی موقتەدا سەدر دەریدەخات تائێستا هیچ پێشهاتێكی نوێ…
Total
0
Share