سبەینێ پێنجشەممە شایستەی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
ئەو بڕە پارەیەی سبەینێ بەسەر مامۆستایانی وانەبێژدا دابەشدەکرێت، لە بری شایستەی مانگی ئازاری وانەبێژانە.
نوێنەری وانەبێژان عەلی رەئوف رایگەیاندووە، وانەبێژان دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکان شایستەی مانگی ئازار وەربگرن.