سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پابەند دەبین بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و دەشڵێت، “لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت”.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە میدیاكار و رۆژنامەنووسانی عێراقدا رایگەیاند، دانانی سەكۆی ئەلیكترۆنی لە عێراقدا رێگریكرد لە بردنە دەرەوەی دۆلار و ئێستا دارایی عێراق لە باشترین دۆخدایە.
لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە و وەكو حكومەتی عێراق پابەند دەبین بەخەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.