میدیای فەرمیی یەكێتی: بەڵێنەكانی باش و مژدەبەخش بوون

قسەكانی دوێنێی سەرۆكی حكومەت لە دژی خاكفرۆشی، گەندەڵی، تیرۆر، تۆقاندن و سەرانەوەرگرتن، بەڵێنی باش و مژدەبەخش بوون، دەمێكە نیشتمانپەروەرانی كوردستان بە ئاواتی بەڵێن و سۆزدانی وابوون، وەك ئەوەی میدیا فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە.

سایتی (PUKMEDIA)ی زمانحاڵی فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان روو لە مەسرور بارزانی دەشڵێت، ئێستا، كە لە بەرزترین ئاستی بەرپرسیارێتیی حكومەتیدا، قسە لەسەر ئەم دیاردە دزێوانە بكرێت و دژی بوەستنەوە، كارێكی باشە و داخوازی هەموو خەڵكی كوردستانە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، هەموو توێژەكان و هەموو حزب و لایەنە رەسەنەكان دڵیان بەوە خۆشە، كە هەم خاكفرۆشی و هەم دیاردە ناپەسەندەكانی تری باسیكردوون، بنەبڕ بكرێن و كوردستان لەم تاعونە رزگاری بێت.

بەڵام قسە راشكاوەكانی سەرۆكی حكومەت وەك ئەوەی میدیای فەرمیی یەكێتی باسیدەكات لەو بەشەدا ناڕوونە كە دەڵێت، “ناتوانین لەگەڵ ئەوانە یەكڕیز و هاوبەش و بەشدار بین”، چونكە ئەم بڕگانەی وەك مەنەلۆجی ناوخۆیی وایە.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام گەیشتە زەڕایەن

بابەتی دواتر

ئومێد بەرۆشكی دوای ئازادكردنی: خەڵکی بادینان لەم هەوڵە ترسنۆكانە گەورەترن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حدک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی “حیزبی دێموکراتی کوردستان”ـەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەلایەن ستافی هۆتێلەکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە…
Total
0
Share