مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت رۆژی شەممەی داهاتوو 22ی 4ی 2023 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بێت.
نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “پێشبینیدەكرێت رۆژی شەممەی داهاتوو 22ی 4ی 2023 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بێت.
ئەوە لەكاتێكدایە كە بەپێی پێشبینییە فەلەكناسییەكان كە ماوەی چەند رۆژێكە بڵاوكراوەتەوە كە 21ی 4ی 2023 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.