دوو شاری کوردستان دووەم و سێیەمی جیهانن لە بەرزترین رێژەی بارانباریندا

لە شەپۆلی بارانبارینی رۆژانی رابردووی عێراقدا، زۆرترین بڕی باران وەك ئامارەكانی كەشناسی ئاشكرایانكردووە، لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم باری.

دوو شاری کوردستان كە خورماتوو و چەمچەماڵن، پلەکانی دووەم و سێیەمی سەر ئاستی جیهانیان لە بەرزترین رێژەی بارانباریندا تۆمارکردووە، وەك ئامارێكی تایبەت بە كەشوهەوای جیهان ئاشكرایكردووە.

ئامارەكە تایبەتە بە رۆژی 12ـی ئەم مانگە و لە دوای لا كۆنكۆردیا لە ئیكوادۆر، خورماتوو بە 111 ملیمەتر بارانبارین و چەمچەماڵ بە بارینی 87 ملیمەتر باران لە كاتی ئامادەكردنی ئامارەكەدا، بوون بە دووەم و سێیەم ناوچەی سەر ئاستی سەرتاسەری جیهان لە رووی بەرزترین رێژەی بارانبارینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرەکەی گەڕەکی ڕاپەڕین خۆی ڕادەستکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تەقەکەرەکەی ئەمڕۆی گەڕەکی ڕاپەڕین خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە  

جێگری پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، “بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە”. شاهۆ عوسمان،…
Total
0
Share