بزانە دوو كەس لە هەولێر چۆن فێڵیان لە هاوڵاتییان كردووە؟

دوو كەس لە هەولێر دەستگیركران و پۆلیس چۆنێتیی “فێڵكردنیان لە هاوڵاتییان و فریودانیان” ئاشكرادەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێر، پۆلیسی فریاکەوتن جۆرە فێڵێکی نوێی لە نێو شاری هەولێر ئاشکراکرد، ئەوەش دوای ئاگادارکردنەوەیان لەوەی کە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ئۆپڵ ڤیکترا) تاکسی لە شەقامی (40) مەتریی شاری هەولێر، لە نێوەندی شەقامەكەدا پەکیکەوتووە و دوو کەس بە ناوەکانی (م. س. م.) و (م. ع. ح.) کۆمەکی بۆ کۆدەکەنەوە.

راشیگەیاندووە، “دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلەکە پەکینەکەوتووە و لەم رێگایەوە هەست و سۆزی خەڵکیان دەجووڵاند و بە فێڵ پارەیان لە خەڵک کۆدەکردەوە”.

راگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، “هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیرکران و بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان بەرامبەریان رادەستی بنکەی پۆلیسی ئاشتی لە هەولێر کراون، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشدا گیراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جووتیارێك‮ ‬لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی سەختیی شوێنەکە بە گاجووت زەویی‮ ‬قەدپاڵی شاخ و گردەکان دەکێڵێت

جووتیارێك‮ ‬لە پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی سەختیی شوێنەکە بە گاجووت زەویی‮ ‬قەدپاڵی شاخ و گردەکان دەکێڵێت وێنەکان: هۆگر ئەحمەد
Total
0
Share