هەڤاڵ ئەبوبەكر: كۆستی ئەنفال زۆر گەورەیە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆستی ئەنفال زۆر گەورەیە و گەورەتر لە خۆی خەمێكە كە هێشتا وەك ئەوەی دەبێت بۆی نەخوراوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ساڵڕۆژی كارەساتی ئەنفالدا دەڵێت، “35 ساڵە؛ رێگا چاوی لە هەنگاوە، دڵ بۆ دڵدار دەگەڕێت و، سەر بۆ جەستە، دەست بۆ پەنجە، گەروو بۆ هەناسە، كورد بۆ ئەنفال و قوربانییەكانمان یەك و، دوژمن یەك و مێژوو یەك و خاكمان یەك و ئێستا یەك و چارەسنووس یەك، خۆمان پەرت و بیرمان پەرش و دیدمان كەرت و ئامانجمان؛ لەت، پشتمان كووڕو، نزیكمان دوور، ئاشتیمان؛ شەڕ، بەرزیمان؛ شۆڕ”.

دەشڵێت، “ڕاپەڕین و ڕژێممانكرد بەناو توونی ڕەشی مەرگدا، ئێسك و پروسكی ڕەسەنی ماكی مانمان؛ لە قوڵایی گۆڕی بە كۆمەڵی ناو پانتایی بیاباندا، یەك یەك هەستان، هاتن، هاتن، گەشتنە نەهزە، بەڵام هێشتا زۆربەی زۆریان لەوبەر دیجلە، هەر وەستاون، چاوەڕوانیی؛ ئاوی ژێرپێیداهێناون، بەڵام سەری كوردایەتیی لەم هەرێمە؛ وا سووڕاوە، خۆی لێرەیە و ئەوانی هێشتا لەوێدا جێهێڵاوە.

كۆستی ئەنفال زۆر گەورەیە، گەورەتر لە خۆی خەمێكە، كە هێشتا وەك ئەوەی دەبێت؛ بۆی نەخوراوە”.

پارێزگاری سلێمانی راشیدەگەیەنێت، 35 ساڵە؛ ئەم ڕۆحە ئۆقرە ناگرێت و ئەم كەشتییە لەنگەر ناگرێت، ئەم ئازارە ناسرەوێت و ئەم كوژراوە نامرێت و ئەم كۆستەكەمنابێتەوە و دروود بۆ قوربانییانی ئەنفال شكۆداریی بۆ كەسوكاری سەربەرزی ئەنفال.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم پلانی پەسەندكراوی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا بۆ خوازیاران بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئازادكراوانی بادینان: لە پرسی دەستگیركردنی چالاكواناندا پێویستە بەرپرسیارانە مامەڵە بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكراده‌كات

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ “توركیا ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌…
Total
0
Share