ئەمریكا: سزاكانمان كاریگەرییان كردووەتە سەر كەرتی سەربازیی ئێران

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، “سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، بودجەی سەربازی ئەو وڵاتەیان كەمكردووەتەوە.”

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی، “ئەو سزایانەی ئەمریكا بەمدواییانە بەسەر ئێراندا سەپاندوونی، وایانكردووە ئێران بودجەی سەربازی و ئەمنی كەمبكاتەوە.”

ڕوونیشیكردەوە كە سزاكان بوونەتە هۆی كەمبوونەوەی بودجەی پێشنیاركراوی سەربازی و ئەمنیی ئێران بۆ ساڵی داهاتوو بە ڕێژەی 18%

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە “ئێران بودجەی سەربازی و ئەمنی لە سەركوتكردنی گەلەكەی و بەدیهێنانی ئامانجەكانی لە دەرەوەی وڵات بەكاردەهێنێت.”

دوێنێ چوارشەممە 16ی كانونی یەكەم، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر پێنج كۆمپانیای ئێرانی و كۆمپانیایەكی ڤێتنامیدا سەپاند كە یارمەتی ئێرانی دەدا لە فرۆشتن و ساغكردنەوەی بەرهەمە پەترۆكیمیاوییەكانیدا.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا ئەمریكا ژمارەیەك سزای تری بەسەر ئێراندا سەپاند و ئەوەش كاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتەی هێنایەدەنگ.

بابەتی پێشتر

بە ئامادەبوونی كازمی و ئەردۆغان عێراق و توركیا دوو ڕێككەوتننامەیان واژۆكرد

بابەتی دواتر

ئەو کرێکارەی لە پاڵاوگە نایاساییەکەی دهۆک گیانی لە دەستدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share