پشوو لە سێ پارێزگا راگەیەندرا

لە ئاكامی ئەو دۆخی كەشوهەوایەی رووی لە ناوچەكە كردووە لە سێ پارێزگا پشوو راگەیەندرا.

وسام ئەسڵان، پارێزگاری بابل سبەی پێنجشەممەی بە پشوو لە پارێزگاكەدا راگەیاند بەهۆی خراپی دۆخی كەشوهەواوە.

ئەمڕۆ بارانێكی چڕ پارێزگاكە و چەند شار و پارێزگایەكی هەرێم و عێراقی گرتەوە و ئەگەری هەیە سبەینێ-ش بەردەوام بێت.

دواتریش لە هەریەك لە پارێزگاكانی موسەننا و دیوانییە پشوو راگەیەندرا.

ئەگەرچی شەپۆلی چڕی بارانبارینەكە شارەكانی هەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە، بەڵام تائێستا لە هیچ ناوچەیەكی هەرێم پشوو رانەگەیەندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری

سەنتەری میترۆ، ڕایگەیاند، سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان،…
Total
0
Share