بارانەكەی هەرێم دەبێتەهۆی خۆڵبارین لە ناوچەیەك

ئەو شەپۆلی بارانبارین و رەشەبایەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دەبێتەهۆی خۆڵبارین.

هاوكاتی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە بەشێكی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق باراندەبارێت و لە هەندێك شوێن تەرزە باریوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسیی عێراق كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ پێنجشەممە بەهۆی هەڵكردنی با لە هەرێمی كوردستان و باكووری خۆرهەڵاتی عێراقەوە، لە ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆڵبارین سەرهەڵدەدات.

سەرباری ئەو گۆڕانە، دەستەی كەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هەندێك كات كەشی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور هەور و نمەباران دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share