لەبارەی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە و هاتوچۆ هۆشداری دەدات.
لە راگەیەندراوێكدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، شۆفێری له كاتی بارانباریندا بۆ دوو هێنده قورس ده‌بێت و پێویسته شۆفێر به خێراییه‌كی كه‌م لێبخوڕێت و پابه‌ندی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی هاتوچۆ ببێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە دەبێت شۆفێر مافی پیاده‌كان بدات و هاوكارییان بكات له په‌ڕینه‌وه‌ی شه‌قامه‌كاندا و پێش ده‌ستكردن به رۆیشتن، دڵنیاببێتەوە له فڵچه‌كان، ئاو و رۆن، برێك، لایت و تایه‌كانی ئۆتۆمبێلەكەی.
بەپێی راگەیەندراوەكەی هاتوچۆ، پێویسته ئاگركوژێنه‌وه، سێگۆشه‌ی فسفۆر، پێویستییه‌كانی فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی، جه‌گ، لایتی ده‌ستی، تایه‌ی سپێر كه ئاماده‌بێت بۆ به‌كارهێنان پێویستە له ئۆتۆمبێلدا هه‌بن.