وێنە.. وڵاتانی ئەوروپا چۆن ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان پیرۆز کرد؟

ڕۆژی 17ی کانونی یەکەم لە هەرێمی كوردستان بە ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دیاریكراوە و ساڵانە لەو ڕۆژەدا مەراسیم و بۆنەی جیاجیا ئەنجامدەدرێت، کونسوڵخانەی وڵاتانی ئەوروپی هەریەکێکیان بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک پیرۆزبای ئەم ڕۆژە لە هەموو کوردێک دەکەن.

 

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ بە شانازییەوە بەشداریمان لە مەراسیمی ڕۆژی ئاڵاکرد کە وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکی خستبوو، هەروەها تیمەکەمان بەردەوام دەبێت لە پشتگیری چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا”.

 


هاوکات لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا ئاشڵی دوریک، بەڕێوبەری نوسینگەی کونسوڵخانەی کەنەدا لە هەولێر ڕایگەیاندووە، ” ئەمڕۆ  ڕۆژی ئاڵای کوردستانە، ڕۆژێکی نیشتیمانی بۆ کوردستانیان، ڕۆژی ئاڵا لە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق پیرۆزبێت، بەو هیوایەی ئەو ڕۆژە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و یەکگرتوویی زیاتر لە هەرێمەکەتان”.

 


ئۆلیڤیێ دێكۆتینی كونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر لەسەر ڕۆژی ئاڵای کوردستان وێنەیەکی ئاڵای کوردستان و فەرەنسای بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ یادی ڕۆژی ئاڵای کورد دەکەینەوە”.

 

هانس ئەکرێبووم، کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر وێنەیەکی لەگەڵ ئاڵای کوردستان بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ” ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بێت لە هۆڵەنداوە بۆ هەموو هاوکار و هاوڕێ کوردەکانمان لە کوردستان و لە هەموو جیهان”.

 

هەر ئەمڕۆ کونسوڵخانەی یۆنان وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە و ئەمڕۆژەی پیرۆزکردووە.

 

بابەتی پێشتر

تیروپشک کرا.. جامی سوپەری ئیسپانیا دووبارەی هەفتەی 19ی لالیگا دەبێت

بابەتی دواتر

بایرن میونشن لە هاوکێشەی مباپێ هاتووەتە دەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
Total
0
Share