رێبوار محەمەد هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە بواری گرێبەستی نەوت و غازدا دەڵێت، ئابوریی سەربەخۆ 112 ملیار دۆلار زیانی بە هەرێم گەیاندووە، سەرباری ئەوەی هەرێم خراوەتە ژێر باری 30 ملیار دۆلار قەرزەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئێستا، ئەو پسپۆڕەی بواری نەوت جەختیكردەوە كە داتاكانی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای دیلۆیت لەبارەی داهاتی نەوتەوە راستنین و وتی، “چەندین بەڵگەم لایە كە تەنها كێڵگەی خورمەڵە كە لە ساڵی 2008ـەوە رادەستی كۆمپانیای كار كراوە، رۆژانە 375 هەزار بەرمیل نەوتی لێوە هەناردەكراوە و مانگانە بەلایەنی كەمەوە یەك ملیار دۆلار داهاتی هەبووە”.
بەپێی ئەو داتایانەی لە تیمی عێراقی لە بەندەری جەیهان وەرمانگرتوون، ساڵی رابردوو هەرێم رۆژانە 415 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە و هەموو رۆژێكیش نزیكەی 235 هەزار بەرمیل نەوت دراوە بە كۆمپانیای كار و پاڵاوگەی لاناز، بەدەر لەو نەوتەی بە تانكەر و بە شێوەی قاچاخ فرۆشراوە، رێبوار محەمەد وای وت.
ئاشكراشیكرد، هەرێمی كوردستان لە ماوەی سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتدا بە بەهای زیاتر لە 112 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە و 30 ملیار دۆلاریش قەرزدار بووە.