مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،”دەسخۆشی لە گەلەكەمان دەكەین لە شاری سلێمانی، كە هەڵوێست و كاردانەوەیەكی راستەقینەیان بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئێمە و گروپی دژە داعش هەیە.”
راشیگەیاند، “ئێمە هەروا خەڵكی سلێمانیمان ناسیووە كە پارێزەری یەكێتیی نیشتیمانی گەلی كوردن و بەرگریكاریكارن لە شۆڕشی رۆژئاڤا.”
مەزڵوم عەبدی وتیشی، “هیوادارین گەل و كەسەكانمان لە هەرێمی كوردستان كاردانەوەیەكی جەماوەری گونجاو بنوێنن بەرامبەر بە دەستدرێژییەكانی توركیا”.