یەکەم دانیشتنی دادگا لە کەیسی شنیار ئەنوەر و مەسرور بارزانی کۆتاییهات

دوێنێ لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا یەکەم دانیشتنی دادبینی بۆ کەیسی شنیار ئەنوەر و مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو و دانیشتنەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

دوێنێ هەینی دادگای فیدڕاڵی رۆژهەڵاتی ئەلێکزاندریا لە ویلایەتی ڤێرجینیا یەکەم دانیشتنی دادبینی بۆ کەیسی شنیار ئەنوەر و مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو.
لە دادگاییەکەدا مەسرور بارزانی لە رێگەی تیمێکی 11 کەسییەوە لە دادگای فیدڕاڵی ئەمەریکا لە ڤیرجینیا کەوتە بەرگریکردن لە خۆی، کە تیمەکەی پێکهاتبوون لە 10 پارێزەر و نوێنەرێکی نوسینگەی حکومەتی هەرێم، کە لە دانیشتنەکە بەشداربوو.

لە سەرەتای دانیشتنەکەوە و پاش خوێندنەوەی کەیسەکە دادوەر تۆماس سیڵبی ئیلیس داوای لە پارێزەرانی مەسرور بارزانی کرد کە داواکانیان بخەنەڕوو، پاشان تەنها یەک پارێزەر لە کۆی ئەو 10 پارێزەرەی کاریان بۆ مەسرور بارزانی دەکرد، وەڵامی دادوەری دایەوە و داوای پارێزبەندی بۆ بارزانی کرد وەک بەرپرسێکی عێراقی، هەروەها داوایکرد کە سکاڵاکەی شنیار ئەنوەر ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم بکرێت نەک خودی مەسرور بارزانی و رایگەیاند، “کێشەی شنیار ئەنوەر و مەسرور بارزانی، کێشەی ململانێی سیاسی نێوان دوو لایەنە کە بریتین لە شنیار ئەنوەر و مەسرور بارزانی نەک کێشەیەکی دیکە”.

هاوکات لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەی دادگادا دادوەر بانگهێشتی جۆن راوڵی پارێزەری شنیار ئەنوەر کرد بۆ پێشکەشکردنی وتەی خۆی و ئەویش رایگەیاند، “سکاڵاکارەکەم چالاکوانە و هاوڵاتیی ئەمەریکییە و کار بۆ پرسی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین دەکات، نەک کێشەی سیاسی هەبێت”.

وتیشی، “مەسرور بارزانی خاوەنی مافی پەنابەری هەمیشەیی ئەمەریکا (گرین کارد)ە و موڵکی هەیە لە ڤیرجینیا لە ناوچەی مەکڵین کە ئەمانەی بە پارەی خەڵکی کوردستان کڕیوە”.

لە کۆتایی دانیشتنەکەشدا دوای گوێگرتن لە وتەی هەردوولا، دادوەری دادگاکە ئاشکرایکرد، “ئەم کەیسە کەیسێکی سەرنجڕاکێشە و لە ماوەی چەند هەفتەی ئایندە بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر دەدەم”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەکی کوردییەوە سکاڵا لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمارکرا

بەهۆی ئەوەی لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا هۆنراوەیەکی کوردیی خوێندەوە؛ سکاڵای یاسایی…
زیاتر ببینە

وەزیری پلاندانان داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات پرۆژەكانیان لەدەرەوەی كامپەكانیش جێبەجێبكەن

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لێپرسراوی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، وەزیری پلاندانان داوای كرد، پرۆژه ‌و به‌رنامه‌كانی نەتەوەیەكگرتووەكان فراوانتر…
Total
0
Share