نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق دووچاری وشكەساڵییەكی سەخت بووەتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی گۆڕانكاریی كەشوهەوا و كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق هۆشداری دەدات و سەرۆكی بەرنامەی گەشەپێدانی مرۆیی سەر بە رێكخراوەكەش لە عێراق دەڵێت، “عێراق دووچاری وشكەساڵییەكی سەخت بووەتەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر سێكتەرەكانی دیكە و تاك بە تاكی وڵات دەبێت”.

لەو بارەیەوە ئۆكی لوتساما سەرۆكی بەرنامەی گەشەپێدانی مرۆیی لە بەغداد رایگەیاند، ئاستی ئاو لە عێراق رووی لە كەمبوونەوە كردووە و ئەوەش هەڕەشە و مەترسییە لەسەر داهاتووی عێراق و لە ئێستاشدا عێراق دووچاری وشكەساڵییەكی ساخت بووەتەوە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی خۆراك و سێكتەری كشتوكاڵی بە تایبەت لە عێراقدا دروستدەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بە روونی لەسەر هەردوو رووباری دیجلە و فورات دەركەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدڕاڵی: وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات

لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانیی دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتووە، وەزارەتی دارایی کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتەووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای…
Total
0
Share