شارەوانی سلێمانی: لە ماوەی رابردوودا و لە چەند هەڵمەتێكدا توانراوە رووبەری سەوزایی زیاتربكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە میانی كارەكانی گرنگیدان بە سەوزكردنی زیاتری ژینگەی شاری سلێمانی تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكان سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بەرفراوانیان بۆ بلواری تووی مەلیك و شەقامی قاسم لۆ و شەقامی بەختیاری ئەنجامدا و ئەوەش لە رێگای چاندنی زیاتر لە 750 دار لە جۆری ئەریزۆنیكا و كاجی مەشهدی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە مەبەستی جوانتركردنی سیمای شاری سلێمانی و گرنگیدان بە سروشت و ژینگەی شاری سلێمانی لە ماوەی رابردوو لە هەڵمەتی جیاجیادا توانراوە ڕێژەی سەوزایی زیاتربكرێت.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی ژینگە: ژەهراویبوونی رووبارەكان گەیشتووەتە 90%

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share