پەرلەمانتارێكی پێشوو رووداوێك بۆ مێژوو دەگێڕێتەوە

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، لەكاتێكدا لە یەكێك لە دانیشتنەكاندا داوای رادەستكردنی بڕێك لە نەوتی هەرێمی كردووە بە “خائین” ناویان بردووە.

یوسرا رەجەب، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینێكدا رووداوێك بۆ مێژوو دەگێڕێتەوە و دەڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێم باشتر ببێ، چه‌ندین جار له‌ په‌رله‌مان داوای راده‌ستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی بە حكومەتی ناوەندی كردووە، بەڵام ئه‌ندامه‌كانی پارتی وه‌ك “گه‌له‌گورگ” دەچوون بۆی و ده‌یانكرده‌ قاڵه‌قاڵ و ئەویان بە “خائین” ناوده‌برد.

دەشڵێت، “بیرمدێ جارێكیان یه‌كێك له‌ دانیشتنه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ شه‌و بوو، مووچه‌ له‌ هه‌رێم زۆر زۆر دواكه‌وتبوو، بارودۆخی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم زۆر خراپ بوو (…) موداخه‌له‌یه‌كم كرد و تیایدا داوای پابه‌ندبوونی هه‌رێمم كرد به‌ راده‌ستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە بەغداد، ئیدی ئه‌ندامه‌كانی پارتی كردیان به‌ هه‌را و نیازیان زۆر خراپ بوو بۆم”.

ئەو پەرلەمانتارە پێشوو روونیشیدەكاتەوە، هاوەڵە پەرلەمانتارەكانی ئاگاداریان كردووەتەوە لە ئەگەری لێدانی لەلایەن كەسانی سەر بە پارتییەوە، یەكێك لە پەرلەمانتارانیش بۆ پاراستنی یاوەری كردووە تا گەیشتووەتە لای ئۆتۆمبێلەكەی.

روو لە ئەندامانی پارتیش دەڵێت، بەپێی بوختان و قسەكانی خۆتان بێت ئێستا مەسرور بارزانی “خائینە” نەك ئەو، چونكە داواكاریی ئەوكاتی ئەو رادەستكردنی تەنها 250 هەزار بەرمیل نەوت بووە، نەك هەموو كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم.

بابەتی پێشتر

دهۆك.. لە پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێلدا منداڵێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بەر لە جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share