رووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل برینداربوونی کەسێکی لێکەوتەوە

لە ئەمنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان نزیک گوندی بەرلووت، کەسێک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان نزیک گوندی بەرلووت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مسبۆشی لانسەر بەئاراستەی قەزای کەلار هاتووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا جگە لە برینداربوونی شۆفێرەکەی زیانێکی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن وردەکاریی بڕیاری تەرخانکردنی پێنج کورسیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان ئاشکرادەکات

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، لە 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان بڕیاردراوە پێنج کورسیان بۆ پێکهاتەکان تەرخانبکرێت.…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: هیچ وادەیەک بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دیارینەکراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نەنێردراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی دیارینەکراوە.…
Total
0
Share