هاتوچۆ هۆشداری دەدات بە شۆفێران و سزادەدرێن

لە ئاگادارینامەیەكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، هاتوچۆی گشتی لە هەولێر شۆفێران لە سزایەك ئاگاداردەكاتەوە.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “سەرجەم شۆفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کە دەستکاریکردنی گڵۆپەکانی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبێل و گۆڕینیان بە گڵۆپی (زینۆن، لید) بە هەموو جۆرەکانیانەوە، کە کاریگەریی هەبێت لەسەر چاوی شوفێرانی تر قەدەغەیە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر لە رێگەی بەشی راگەیاندن و وتەبێژەكەیەوە جەختیكردووەتەوە، “لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆ و ئەفسەرانی هاتوچۆوە، راستەوخۆ سزا بۆ هەر شۆفێرێک تۆماردەکرێت کە سەرپێچی بکات و ئەو جۆرە گڵۆپانە بۆ ئۆتۆمبێلەكەی دابنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید: بەغداد بیر لە دروستکردنی وەزارەتێک دەکاتەوە کە پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لەخۆبگرێت

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی نوێی عێراق بیر لەوە دەکاتەوە “وەزارەتی ئاسایشی فیدراڵی” دروستبکات بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە…
Total
0
Share