جەمسەرەکانی فاینەڵی پاڵەوانێتی مەیامی دەرکەوتن

ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی ڕووسیا، دانیێل میدڤیدێڤ،لە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی مەیامی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە یاریی کۆتایی.

میدڤیدێڤ یاریی قۆناغی پێش کۆتایی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە کارین خاشانۆڤی هاونیشتمانی بردەوە، بۆ دووەم جار لەم وەرزەدا گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکی ماستەرزی (1000) خاڵی، هەروەها بردنەوەی ژمارە (28)ی تۆمارکرد.

میدڤیدێڤ لە یاریی کۆتاییدا ڕووبەڕووی یانیک سینەری ئیتاڵی دەبێتەوە، کە لە هەمان قۆناغدا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی بردەوە.

لەسەر ئاستی کچان، ئیلینا ڕایباکینای کازاخستانی لە جێسیکا بیگۆلای ئەمریکی بردەوە، هەروەها پیترا کڤیتۆڤای چیکی لە سورانا سیرستیای ڕۆمانی بردەوە.

ئەمشەو کاتژمێر (10) بە کاتی هەرێمی کوردستان، یاریی کۆتایی کچان و سبەینێ یەکشەممە یاریی کۆتایی لەسەر ئاستی کوڕان ئەنجامدەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی کەشی دوای یارییەکەی سعوودیەی ئاشکراکرد

ڕۆژنامەیەکی باوەڕپێکراوی ئەرجەنتین کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی ئاشکراکردووە، دوای ئەوەی بەرامبەر بە سعوودیە دۆڕاندنیان تۆمارکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share