دوای سێ رۆژ لە راگرتنی، دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە.
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئەمڕۆوە دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری لە بەنزینخانەكانی بامۆك، هەڵوێست و دایك لە سلێمانی دەستیپێكردووەتەوە.
وتیشی، “بڕی 216 هەزار لیتر بەنزین گەیشتووە و بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێك دابەشدەكرێت و ئەوەش هۆكاری ئەو دابەزینەیە كە نرخی بەنزین بەخۆیەوە بینیویەتی”.