بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رۆژی دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق پشوو راگەیەنرا.
ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی زۆربەی ناوچەكانی عێراقی گرتووەتەوە و لەچەندین شوێنی لافاو دروستبووە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروستبووە، بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رۆژی دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە پێی فەرمانەكەی سەرۆك وەزیران پشووەكەی رۆژی دووشەممە دامەزراوە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە.