سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی دیاریکرد

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە 18/11/2023 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاڵپشت بە یاسای ژمارە 1ی هەموارکراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لە ئەمساڵدا دا.

ئاماژەی بەوەکرد، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی 18/11/2023ی وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

وتیشی، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستدەکەن بە ئامادەکارییەکانی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

راشیگەیاند، دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن بە پرس و راوێژی هەموو لایەک بووە و کۆدەنگیی لەسەر بووە.

لەبارەی پرسی پێکهاتەکانەوە وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، “دەبێت مافی پێکهاتەکان پارێزراوبێت و نابێت هیچ پاشەکشێیەک لەو مافەدا هەبێت و هەمووشمان لەسەر ئەوە کۆکین”.

سەبارەت بە شێوازی هەڵبژاردن وتی، “سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە کە لە هەر بڕیارێکدا لەوبارەیەوە دەبێت رای خۆیان وەربگیرێت و نابێت هیچ بڕیارێک لەوبایەوە بسەپێندرێت و شێواز و چۆنێتیی هەڵبژاردنیش بۆ پێکهاتەکان دەبێت خۆیان دیاریبکەن”.

سەبارەت بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس و پابەندبوونی تورکیا بەو بڕیارەوە باسی لەوەکرد، “تا ئێستا ئاگامان لە هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگرتنی نەوتی هەرێم و بۆ چارەسەری ئەو پرسە و لێکەوتەکانی ئەو بڕیارە ئێستا شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەماهەنگیدان، ئەگەر راگرتنێکی کاتیش هەبێت دەکەوێتەوە کار”.

لەبارەی ئەوەی ئەمریکا هەرێمی کوردستانی بە کارتۆنی ناوبرد دڵشاد شەهاب وتی، “ئێمە وەڵامی هیچ رایەکی تایبەتی نادەینەوە، بەڵام قەوارەی هەرێمی کوردستان لە دەستووری عێراقدا چەسپیوە و هەموو عێراقییەکان دەنگیان لەسەر ئەوە داوە”.

بابەتی پێشتر

باندێکی دزیکردن لە هەولێر دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

رووداوێكی هاتوچۆ برینداربوونی شەش كەسی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ستیبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جوانكاریدا ‌گرت

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی دروستكردنی مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریانده‌هێنن، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك له‌و ده‌رمانانه‌دا گرتووە كە…
Total
0
Share