زیاتر لە یەك تۆن خورما و نیو تۆن زەنجەبیل و 300 كیلۆگرام شلكی خراپبوو دەستیان بەسەرداگیرا

لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی-یەوە زیاتر لە یەك تۆن خورما، نیو تۆن زەنجەبیل و 300 كیلۆگرام شلكی خراپبوو دەستیان بەسەرداگیرا.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سەر بە لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 155 كارتۆن خورمای عێراقی له‌ جۆری (تمور عراقیه‌) كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك تۆن و 200 كیلۆگرام بوو دەستی بەسەرداگیرا و له‌‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون‌ له‌ناوبرا.

هەر ئەمڕۆ هەمان لیژنە دەستی بەسەر 500 کیلۆگرام زەنجەبیل و 300 کیلۆگرام شلکی خراپبوودا گرت کە خاوەنەکانیان بەنیازبوون لە بازاڕەکاندا ساغیانبکەنەوە.

بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی زەنجەبیل و شلکەکە لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێن و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی قائیمقامیه‌تی سلێمانی-دا هاتووە.

داواشدەكات، بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بابەتی پێشتر

راپۆرتەكەی ئەمریكا و بڕیاری دادگای پاریس<br> "فشارێكی نێودەوڵەتیی جدی هەیە لەسەر حكومڕانی لە هەرێم"

بابەتی دواتر

چا، قاوە و جگەرە.. باشترین رێگا بۆ رۆژووەوان تاوەکو لە نەبوونیان بێزارنەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share