بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە 61 هەزار گەشتیار روویان لە هەولێر کردووە

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، تەنها لە 10 رۆژی ماوەی جەژنی نەورۆزدا 61 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگاکە کردووە و پلانە ئەمنییەکانیش بە باشی جێبەجێکراون.

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “له‌ماوه‌ی رۆژانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا چەندین لیژنەی تایبەت پێکهێنران بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە ماوەی رۆژانی نەورۆزدار سەرجەم چێشتخانە و میوانخانەکان ئاگادارکراونەتەوە کە بە کراوەیی بمێننەوە و لە 10 رۆژیشدا 61 هەزار گەشتیار بەبۆنەی نەورۆزەوە چوونەتە پارێزگای هەولێر.

جەختیشیکردووەتەوە، سەرجەم پلانەکانی هاتوچۆ، ئەمنی و بەرگریی شارستانی و خزمەتگوزارییەکان کە پێشوەختە ئامادەکرابوون وەک خۆیان جێبەجێکراون.

 

بابەتی پێشتر

شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی سوریا مووشەكباران كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share